Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 05:01

ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژییه‌کی شاری قائم 14 کوژراو و برینداری لێکه‌وتۆته‌وه‌

بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شی سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری كردۆته‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29-8-2018 ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شی سوپای عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شائیری له‌ ده‌روازه‌ی شاری قائم-ی رۆژئاوای عێراق كردۆته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ چوارده‌ كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی شوێنه‌كه‌ی گه‌مارۆداوه‌و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیكی ناوچه‌كه‌ كراون، هه‌روه‌ها ته‌رمی كوژراوه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراون.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.