به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى (The Guardian)ى به‌ریتانى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا هۆشدارى داوه كه چیتر ئه‌وروپا ناتوانێت پشت به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ببه‌ستێت بۆ به‌رگریى سه‌ربازى له‌خۆى، هه‌روه‌ها بانگه‌وازى كرد بۆ په‌له‌كردن له سیاسه‌تێكى ئاسایشى ئه‌وروپى نوێ بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ململانێی نه‌ته‌وایه‌تى و توندڕه‌وى زیاتر.
دوێنى دووشه‌ممه 27ى ئابى 2018، ماكرۆن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزهكانى فه‌ره‌نسا له كۆشكى ئهلیزییه گفتۆگوى ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه كرد و ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى ئه‌وروپا به "ساتى قه‌یران" ناوى لێناو و هه‌روه‌ها وتى (ئه‌وروپا چیتر پشت به ئه‌مریكا نابه‌ستێت بۆ به‌رگرى كردنى ئاسایشى و بڕیاره‌كه بۆ ئێمه ده‌مێنێته‌وه تا ئاسایشى ئهروپى مسۆگه‌ر بكه‌ین.
هاوكات ئیمانوێل ماكرۆن به‌ڵێنی داوه پێشنیارى نوێ دابنێ بۆ یه‌كێتى ئه‌وروپا له مانگی داهاتوو ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌تی به‌رگرى به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها گفتوگۆش له‌گه‌ڵ وڵاتى رووسیا بكه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ئاسایشیان كه پرسێكى گرنگه بۆ وڵاتانى به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا.
ماكرۆن له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا باسى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كرد و ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێگرت كه خۆى به دوور راده‌گرێت هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و شه‌ریكه‌ى كه ئه‌وروپا نیزامێكى له‌گه‌ڵ به‌ست دواى جه‌نگى جیهان وادیاره ئێستا پشت له‌و مێژووه هاوبه‌شه ده‌كات.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆككۆمارى فه‌ره‌نسا له كوبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ باڵیۆزهكانى وڵاته‌كه‌ى گوتى: وڵاتى فه‌ره‌نسا رێز له بڕیارى ده‌رچوونى وڵاتى به‌ریتانیا ده‌گرێت هه‌روه‌ها وتى پێویسته له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كى ستراتیجى به‌هێز بهێڵینه‌وه، به‌ڵام هۆشدارى ئه‌وه‌شى دا كه ڕێگه نادات ئه‌و دهرچوونهى به‌ریتانیا ببێته هۆى ئازاردانى یه‌كگرتووى یه‌كێتى ئه‌وروپا بێت كه ئه‌وه پێشینه‌ى سیاسه‌تی ماكرۆن بووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.