زیادبوونی به‌رچاوی رێژه‌ی كۆچكردن له وڵاتی ڤه‌نزوێلا به‌هۆی كێشه و قه‌یرانی ئابووریی و سیاسیی بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌جۆرێك كه ئه‌م رێكخراوه پێیوایه رێژه‌ی كۆچ له‌م وڵاته‌دا نزیك بووه‌ته‌وه له ئاستی رێژه‌ی كۆچ له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
به هۆی قه‌یرانی ئابووریی و سیاسییه‌وه له ساڵی 2015 به‌ملاوه نزیكه‌ی 1.6 ملیۆن كه‌س ڤه‌نزوێلایان جێهێشتووه و رۆیشتوونه‌ته وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌م شه‌پۆله روو له زیادبوونه وای له وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین كردووه به هۆی بارودۆخ و قه‌یرانی ئابووری خۆیانه‌وه ستراتیژی قورس و ئه‌سته‌م له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌راندا بگرنه‌به‌ر.
بۆ نمونه وڵاتانی پیرۆ و ئیكوادۆر رایانگه‌یاندووه له‌مه‌ودوا ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن بێنه ناو وڵاته‌كه‌یان كه له جێگه‌ی كارتی نیشتمانیی ڤه‌نزوێلا پاسپۆرتی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵگرتبێت.
ته‌نانه‌ت وڵاتی به‌رازیلیش به بیانووی هێرشی چه‌كدارانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، هیچ كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلای وه‌رنه‌گرت.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.