له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌پێى ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ى داڕ‌ێژرابوو بۆ ڕۆژانى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز خۆشبه‌ختانه هیچ ڕووداوێكى نه‌خوازراو ڕووی نه‌داوه ، پلانی جه‌ژنیش به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا .
پۆلیسى هه‌ولێر به‌ر له جه‌ژنى قوربانى پیرۆز پلانى ئه‌منى له ڕێگای تیمه‌كانیانه‌وه ڕاگه‌یاند له‌پێناو پارێزراوبوونى سه‌رو ماڵ و گیانى هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژانى جه‌ژن به‌خۆشى بێت دوور له ناخۆشیه‌كانى ژیان .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.