رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، سەرەڕای هێرشەكان لە دەرەوە و ناوەوە بۆ سەر وڵاتەكەی، بەڵام ئابووری توركیا چۆك نادات بۆ هێرشەكان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، سەرەڕای هێرشەكان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، گەلەكەمان لە هەركوێ بێت، هەزار ساڵە لە سایەی گیانی مالازگرتەوەیە دەستی بە خاكەكەیەوە گرتووە.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كۆماری توركیا وه‌ك دوا ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌می خۆڕگراییه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما پته‌وانه بونیاتندراوه كه له‌گه‌ڵ ماڵازگیرت نراون و نووسیوویه‌تی "سەرەڕای هێرشەکان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، گەلەکەمان لە هەرکوێ بێت، هەزار ساڵە لە سایەی گیانی مالازگرتەوەیە کە دەستی بە خاکەکەیەوە گرتووە.
ئه‌م رۆحیه‌ته كه وشه‌كانی سوڵتان ئاڵپئارسڵان به گوتنی 'ئه‌گه‌ر شه‌هید بووم ئه‌و جله سپیه‌ی له‌به‌رمه ببێته كفنم، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وین داهاتوو بۆ ئێمه' بوونه‌ته هێمای، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌وی 15ی ته‌مووزدا بینیمان هێشتا زیندووه. ئابووری تورکیا کە چۆک نادات بۆ هێرشەکان، گەورەترین متمانەی ئەوەیە کە گەلەکەمان پشت لە نیشتیمان و داهاتووی ئەو وڵاتە ناکات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.