Erbil 19°C شەممە 16 تشرینی دووەم 12:45

ڤییه‌تنام دوو هاوڵاتیی ئه‌مریکیی به‌ 14 ساڵ زیندان سزا ده‌دات

بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی دژی حكومه‌تیی هێنراون بۆ ڤییه‌تنام
ڤییه‌تنام دوو هاوڵاتیی ئه‌مریكیی به‌ 14 ساڵ زیندان سزا ده‌دات
کوردستان TV
100%

دوو هاوڵاتیی ئه‌مریكیی له‌لایه‌ن دادگایه‌كی ڤییه‌تنام به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ به‌ 14 ساڵ زیندان سزادران.

جێمز نێگویین و ئانجڵ فێن به‌ تۆمه‌تی پیلانگێڕیی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی وێستگه‌ رادیۆییه‌كان ئه‌م وڵاته‌ و په‌خشی په‌یامی دژه‌حكومیی ده‌ستگیر كراون و به‌رپرسانی ڤییه‌تنام ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌ندامانی" حكومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كاتیی ڤییه‌تنام "ـن كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یان له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكایه‌.

وه‌ك دادگاكه‌ی ڤییه‌تنام رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م دوو كه‌سه‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به‌ ژماره‌ی ئه‌ندامانیان له‌م وڵاته‌دا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی دژی حكومه‌تیی هێنراون بۆ ڤییه‌تنام.

دادگایی كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا 10 ئه‌ندامی گروپه‌كه‌ به‌ تاوانبار ناسران و دوو كه‌سه‌یش كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیی-ڤییه‌تنامین له‌ناو تاوانباراندا بوون و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ش ئه‌وانی به‌ گروپێكی تیرۆریستیی هه‌ژمار كردووه‌.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چاودێریی بارودۆخی جێمز نێگویین و هه‌وڵیش ده‌دات تا ئه‌و ئازاد بكات.

هه‌ڵبه‌ت وته‌بێژێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا وتوویه‌تیی كه‌ ئێمه‌ له‌لایه‌ن ئانجڵ فێن مۆڵه‌تی دانووستان و لێدوانمان پێنه‌دراوه‌ و ناوبراو ئه‌و ئه‌ركه‌ی به‌ ئێمه‌ نه‌سپاردووه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ حكومه‌تی ڤییه‌تنام ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ت حكومه‌ته‌كه‌ ده‌گرن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.