Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:29

ئه‌کته‌ری ئه‌رده‌نی (یاسر میسری) گیانی له‌ده‌ستدا

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆو
کوردستان TV
100%

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌، ئه‌كته‌رێكی سینه‌مای ئه‌رده‌نی كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسه‌كانی ده‌نگ و باسی ئه‌رده‌نی بڵاویان كردۆته‌وه‌، ئێواره‌ی دوێنێ‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ (یاسر میسری) ئه‌كته‌ری سینه‌مای دیاری وڵاته‌كه‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ (حوسێن خه‌تیب میسری) نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌رده‌نی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ‌ به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ (یاسر میسری) گیانی له‌ده‌ستداوه‌، باسی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ ناوبراو له‌به‌شێكی زۆری كارو هونه‌رییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری كارای هه‌بووه‌.

ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ئه‌رده‌نییه‌ له‌ ساڵی (2007) ده‌ركه‌وت كاتێك له‌زنجیره‌ی به‌ده‌وی (نه‌مر بن عه‌دوان) به‌شداری كردو رۆڵی (میری شاعیران) پێدرابوو، توانی سه‌ركه‌وتوو بێت و دواتریش له‌زۆرێك دراماو زنجیره‌كان به‌شداری كردووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.