Erbil 19°C شەممە 16 تشرینی دووەم 13:00

چین بەزیادکردنی باج، وەڵامی ئەمریکا ده‌داته‌وه‌

په‌نا بۆ میكانیزمی رێكخراوی بازرگانی جیهانی ده‌بات
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی بازرگانی چین رایگه‌یاند به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 باجی زیاده‌یان خستووه‌ته‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی دروستكراوی ئه‌مریكا کە بەهاکەی دەگاتە 16 ملیار دۆلار.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی چینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دانانی باجی زیاده‌ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی به‌ڕیژه‌ی له‌سه‌دا 25 كه‌ 16 ملیار دۆلار ده‌گرێته‌وه‌، حكوومه‌تی په‌كین هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی گرتۆته‌به‌ر .

چین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ بازرگانی ئازاد و سیسته‌می فره‌ بازرگانی ده‌كات و په‌نا بۆ میكانیزمی رێكخراوی بازرگانی جیهانی ده‌بات بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان.

حكوومه‌تی چین له‌ 8ی ئابدا رایگه‌یاندبوو كه‌ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك  بۆ بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دانانی باجی زیاده‌ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چین به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 كه‌ 16 ملیار دۆلار ده‌گرێته‌وه‌، باجی زیده‌ به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 كه‌ 16 ملیار له‌خۆده‌گرێت ده‌خاته‌ سه‌ر كه‌لوپه‌لی ئه‌مریكا، ئه‌مرۆش 23ی ئاب ئه‌و بڕیاره‌ی خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.  

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.