Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:39

سوریا بۆته‌ گۆڕه‌پانی تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که‌ نوێکان

به‌ته‌نها ڕوسیا 231 جۆره‌ چه‌كی نوێی تاقیكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی ڕوسیا 231 جۆری نوێی چه‌كیان له‌ سوریادا تاقی كردۆته‌وه‌ و 63 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌زموونی شه‌ڕیان له‌ سوریا ده‌ست كه‌وتووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا رایگه‌یاند: 63 هه‌زار سه‌ربازی ڕوسی ئه‌زموونی شه‌ڕیان له‌ سوریا ده‌ست كه‌وتووه‌.

به‌پێی ده‌زگای هه‌اڵی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس له‌م ژماره‌یه‌دا 25738 كه‌سیان ئه‌فسه‌رن و 434 كه‌سیان جه‌نه‌ڕاڵن و 4329 كه‌سی دیكه‌یان شاره‌زان له‌ بواری تۆپهاوێژ و موشه‌كدا.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا  ده‌شڵێت: هێزی ئاسمانی سوریا زیاتر له‌ 39 هه‌زار جار ده‌رچوونیان هه‌بووه‌ و زیاتر له‌ 86 هه‌زار چه‌كداریان كوشتووه‌ و 121466 ئامانجی تیرۆریستیان له‌ناوبردووه‌.

گوتیشی : هێزه‌كانی ڕوسیا 231 جۆری نوێی چه‌كیان له‌ سوریادا تاقی كردۆته‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانییانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی ڕوسیا ئاشكرا نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز- ده‌نگی ئه‌مریكا

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.