Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:37

ئەسەد داوایەکی سعودیە بەرامبەر بە مانەوەی هەتاهەتایەی رەتدەکاتەوە

ئەسەد لە شوێنی خۆی بەرگری لە بوون و مانەوەی خۆی دەكات
ئەسەد داوایەكی سعودیە بەرامبەر بە مانەوەی هەتاهەتایەی رەتدەكاتەوە
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی پەرلەمانی لوبنانی سەر بە كوتلەی حزبولڵا رایگەیاند كە بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا ، پێشنیارو داخوازییەكی سعودییەی رەتكردۆتەوە ئەویش لە ئەستۆگرتنی دووبارە بنیادنانەوەی سوریا لە لایەن سعودیاوە و مانەوەی ئەسەد هەتا هەتایە ، بەرامبەر واز هێنان و پچڕاندنی پەیوەندی  لە دوو لایەن .

نەواف موسەوی لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی لە گەڵ كەناڵی مەیادین رایگەیاند كە ئەو پێشنیارو داخوازییەی كە ئەسەد رەتیكردۆتەوە وەكو ئاڵوگۆڕە بەوەی سعودیە دووبارە سوریا بنیادبنێتەوە و مانەوەی ئەسەد هەتا هەتایە ، بەرامبەر بە پچڕاندنی پەیوەندی لە گەڵ حزبولڵا و ئێران .

روونیشیكردەوە كە نوێنەرێكی سعودی لە لایەن جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان ئەو داوایەی گەیاندۆتە ئەسەد .
موسەوی راشیگەیاند كە ئەسەد لە شوێنی خۆی بەرگری لە بوون و مانەوەی خۆی دەكات.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.