بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی یونهابی كۆریای باشوور ، ئەمڕۆ جەنەراڵ ڤینسنت برۆكس فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە كۆریای باشوور داوای لە كۆریای باكوور كرد كە هەنگاوی جیدی و دڵسۆزانە بنێت بەرەو داماڵینی چەكی ئەتۆمی
ئاماژەشیدا كە نەبوونی متمانە و لێكتێنەگشتن دوو كۆسپی سەرەكین لە بەردەم دابین كردنی ئاشتی بەردەوام
بەپێی گوتەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نییە كە كۆریای باكوور چالاكیە ئەتۆمییەكانی وەستاندووە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.