به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئین ئین، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى ئابى 2018، دایك و كوڕێك به‌یه‌ك شادبوونه‌وه دواى 68 ساڵ له دابڕان.
سانگ چۆڵى كوڕى ته‌مه‌ن 72 ساڵ له كاتێك كه له دایكى دابرا ته‌مه‌نى ته‌نها 4 ساڵان بوو دواى 68 ساڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له چاوه‌ڕوانیدا چاوه‌رى دایكى ده‌كرد تا به‌یه‌ك شادببنه‌وه.
چۆڵى ئێستا به‌ته‌واوى پیر بووه و له‌كاتى چاوپێكهتنى به دایكى وێنه‌یه‌كى باوكى پێ بووه و نێشانى دایكى داوه وه‌ك سۆز و خۆشه‌ویستى بۆ دایك و باوكى و چۆڵى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ى چاوه‌ڕوانى دایكى ده‌كرد.
لى كیوم سیۆم دایكى سانگ چۆڵى ته‌مه‌ن 92 ساڵ دواى ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌ى له ئامێز كرد به‌ده‌نگى گریانه‌وه و فرمێسكى شادى به چاوه‌كانیدا دەبارى، دایكى سانگ به سى ئین ئینى وتبوو كە هه‌میشه نزاى بۆ ته‌مه‌ن درێژى و ته‌ندروستى كوڕه‌كه‌ى كردووه.
لى كیوم سیۆم دایكى سانگ چۆڵى به‌ر له‌وه‌ى سه‌فه‌ر بكات له كۆریاى باكوره‌وه به‌ره‌و كۆریاى باشوور به پاس به سى ئین ئینى گوتبوو ( نازانم چى له كوڕه‌كه‌م بپرسم ؟ من ده‌بێت پرسیار له ئه‌و بكه‌م چۆن من و باوكى له یه‌ك جیابووینه‌وه؟ باوكى ده‌رباره‌ى من باسى چى بۆ كردووه ئایه باسى خانووكهمانى كردووه كه له كیو بووه؟ ).
جێى ئاماژه‌یه دواى جه‌نگى نێوان كۆریاى باكوور و كۆریاى باشوور و جیاكردنه‌وه‌ى سنوورى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه، چه‌ندین خزم و هاوڕێ نزیك له‌یه‌ك دابڕان و نه‌یانتوانى یه‌كتر ببینن، به‌ڵام دواى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى نێوان سه‌رۆكى هه‌ردوو وڵاتى كۆریاى باكوور و كۆریاى باشوور له كۆى 57 هه‌زار خێزانه له‌یه‌ك دابڕاوه‌كان ته‌نها 89 خێزان بهیك شادبوونه‌وه ئه‌مه‌ش به بڕیارێكى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه بڕیاردراوه ئه‌و خێزانانه به‌یه‌كتر بگه‌یه‌ندرێنه‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.