به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی كه ئه‌مرۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه: پێشبركێیه‌ك له نێوان هه‌ردوو میحوه‌ری قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدران و برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له عێراق، بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌بووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری فازڵ عوبه‌یدی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرۆن گواستویه‌تییه‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان و ئێرانییه‌كان له‌شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له به‌غدان و په‌له له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه راشگه‌یاندووه كه له كاتژمێره‌كانی رابردوودا پێشبركێیه‌ك له نێوان مه‌كگۆرك و سلێمانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وتی مومكین له نێو گه‌مه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا هه‌بووه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.