Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 09:27

تره‌مپ: ئێمه‌ هیچ ناده‌ین بۆ ئازادکردنى قه‌شه‌یه‌کى بێتاوان

تره‌مپ باجى له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و ستیلى هاورده‌كراوى توركى بۆ ئه‌مریكا زیادكرد
تره‌مپ: ئێمه‌ هیچ ناده‌ین بۆ ئازادكردنى قه‌شه‌یه‌كى ساده‌
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ دروست بوونى گرژى و ئاڵۆزى  نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى قه‌شه‌ ئه‌ندرو برۆنسن و ئازاد نه‌كردنى له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ ته‌نگه‌ژه‌ى سیاسى و ئابوورى نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ى زیاد كردووه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ باجى له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم و ستیلى هاورده‌كراوى توركى بۆ ئه‌مریكا زیادكرد .

هاوكات توركیاش له‌ وەڵامدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى باجى له‌سه‌ر چه‌ند كاڵایه‌كى هاورده‌كارى ئه‌مریكى بۆ دوو هینده‌ زیاد كرد وه‌ك ئۆتۆمبێل و تووتن و ماده‌ه‌ كحولییه‌كان . 

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا بۆ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسنى زیندانى كراو له‌ وڵاتى توركیا، داواى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ قه‌شه‌ برۆنسن نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كه‌ى بكات هه‌روه‌ك بارمه‌ته‌ییه‌كى نیشتیمان په‌روه‌رى مه‌زن.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌روكى ئه‌مریكا له‌ تویته‌كه‌یدا نووسیویتى: " چه‌نده‌ها ساڵه‌ توركیا سوودی له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرتووه‌، ئه‌وان ئێستا قه‌شه‌یه‌كى مه‌سیحی نایابى ئێمه‌یان گرتووه‌، كه‌ ئێستا من داواكارم كه‌ ئه‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتمان بكات هه‌روه‌ك بارمه‌ته‌یه‌كى نیشتمان په‌روه‌رى مه‌زن، ئێمه‌ هیچ ناده‌ین بۆ ئازادكردنى پیاوێكى ساده‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێگه‌ى توركیا كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌".

هاوكات دوێنێ وته‌بێژى كۆشكى سپى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند: " زیادكردنى گومرگ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ جێگاى داخه‌و هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌كى هه‌ڵه‌".

جێى ئاماژه‌یه‌ قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسنى ئه‌مریكى له‌ تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2016 له‌لایه‌ن و حكومه‌تى توركیاوه‌ گیراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستێوه‌ردانى له‌ كارى تیرورێستى و كوده‌تاكه‌ى توركیاى مانگى ته‌مووزى 2016 كه‌ حكومه‌ت شكستى پێهێنا و دوابه‌دواى ئه‌و رووداوه‌ حكومه‌تى توركیا به‌ ده‌یان كه‌سى كرده‌ زیندانه‌وه‌ و به‌ تۆمه‌تى ده‌ستێوه‌ردان و هاوكارى كردنیان له‌ كوده‌تاكه‌.

هه‌روه‌ها حكومه‌تى توركیا له‌به‌ر بارى ته‌ندروستى قه‌شه‌كه‌ له‌ ته‌مووزى ساڵى 2018 له‌ به‌ندینخانه‌وه‌ گواستییه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ى خۆى و سزاى زیندانى له‌ ماڵه‌كه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.