لاوێكی هه‌ورامی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له مه‌ریوان نیشته‌جێیه و به‌شی ئه‌ده‌بیاتی فارسی ده‌خوێنێت، لهخواردنگهیهكی بچووكی سوننه‌تی كار ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیانی و له كاتی بێكاریشدا سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانه. یه‌كه‌م كتێبی وه‌رگێڕدراوی، گوڵستانی سه‌عدی شیرازییه.
تا نهسۆچۆ پووشه زه‌رده‌و سه‌ربه‌ره‌و هێلیانهكێم
ئاشقتنا، هه‌ر مه‌نوو ئاشق به تۆ بێگانهكێم!
واتهبێت نه‌وته‌و جهفاكاری مجوو تا سۆچنووت
ههرسهكێم بهنزیننێ، خه‌م چی وه‌ری تاقانهكێم؟
چن به وردی جه‌ن جه‌نت كه‌رده‌ن دڵم، ئه‌ی ئافه‌رین
شه‌رمه‌ساری و ڕووسیاوی په‌ی ڕووه‌و ئاوانهكێم
حهتمهنا سۆچی ئه‌گه‌ر تۆ بژنه‌وی حاڵی گولیم
خۆ نمه‌ی وینی، نه‌بی جارێ چڕوو مێمانهكێم!
حافز ئه‌حمه‌دی وه‌رگێڕ و شاعیری لاوی كورد له هه‌ورامانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌م دواییه‌دا كتێبی گوڵستانی سه‌عدی شیرازی كه یه‌كێكه له كتێبه ناوداره كلاسیكه‌كانی ئێران، بۆ زمانی هه‌وارمی وه‌رگێڕا و پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه. ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێران له‌مباره‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌رگێڕه هه‌ورامییه كردووه.
حافز كه له‌دایكبووی هه‌ورامانی ته‌خته و لاوێكی ٢٣ ساڵانه، له شیعردا به ناوی خوازراوی (سه‌روه‌ش = سه‌رخۆش) ئه‌ناسرێت و زیاتر له ٤ ساڵه به وه‌رگێڕانی گوڵستانه‌وه خه‌ریكه. ئه‌م لاوه سه‌باره‌ت به بڕیاری وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه گه‌وره‌یه‌ی سه‌عدی شیرازی بۆ سه‌ر شێوه‌زاری هه‌ورامی گوتی "هه‌ر كه‌سێك بۆ پاراستنی زمانی خۆی هه‌وڵ ده‌دات. منیش هه‌ر وه‌ك هه‌موو نووسه‌ران و وه‌ڕگێڕانی دیكه، یه‌كه‌مجار پاراستنی زمانی خۆمم له به‌رچاو بوو. هه‌روه‌ها ویستم تاكوو ئه‌وانه‌ی هه‌ورامیش نین، له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی هه‌ورامی كه بنه‌مای ئه‌ده‌بیاتی كوردییه ئاشنا بكه‌م. بۆیه ده‌ستم دایه وه‌رگێڕانی گوڵستانی سه‌عدی وه‌ك یه‌كه‌م به‌رهه‌م. ئه‌گه‌رچی پێش له‌وه ده‌قی ئه‌ده‌بی و شیعر و شتی دیكه‌م نووسیبوو، به‌ڵام به‌رهه‌مم نه‌بووه و به ئاستی كتێب نه‌گه‌یشتبوون".
ئه‌م وه‌رگێڕه هه‌ورامییه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی گوڵستانی سه‌عدی ده‌ڵێت "گوڵستانی سه‌عدی كتێبێكی زۆر زۆر به نرخه. ده‌ریایه‌كی پڕ پڕ له زاناییه. زۆربه‌ی ڕیش چهرمووهكانی هه‌ورامی زمان، مه‌سه‌ڵ و چیرۆكه‌كانی گوڵستانیان له‌به‌ره. گشتیان فهرمایشهكانی شێخی سه‌عدی له میوانییهكان و بۆنه‌كاندا ده‌ڵێنه‌وه. كه واته منیش هه‌ر له مناڵییه‌وه شتم سه‌باره‌ت به گوڵستانی سه‌عدی ده‌زانی، به‌ڵام به كه‌م و كۆڕیهوه. كه گه‌وره بووم و گوڵستانم خوێنده‌وه، دیم هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه بیستوومه لێره‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ته‌واوی و تێر و ته‌سه‌لی. داخم لێ ئه‌هات كه ئه‌م شتانه به زمانی خۆم له كتێبخانهكانماندا نه‌بێت. گوڵستانی سه‌عدی كتێبێكه كه به ڕای من بۆ هه‌ركه‌سێك پێویسته. هه‌ركه‌سێك، گرنگ نیه كێیه و چی ئه‌كات و ته‌مه‌نی چه‌نده"
حافز سه‌باره‌ت به ده‌قی گوڵستان و چۆنیه‌تی وه‌رگێڕانی ئه‌م ده‌قه به‌هێزه بۆ شێوه‌زاری هه‌ورامی باسی له‌وه كردووه كه كتێبی گوڵستان په‌خشانێكی پێچ پڵووچ و ئاڵۆزی هه‌یه، "به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی خۆی هه‌یه. كه كه‌وتیته سه‌ر شێوازه‌كه‌ی ئاسان ئه‌بێته‌وه و زور به ئاسانی ئه‌توانی وه‌ریبگێڕیته سه‌ر زمانی كوردی. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر كه‌سێك ناكه‌وێته سه‌ر شێوه‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌ده‌بی كلاسیكی فارسی به باشی بناسی. ده‌بێت به‌لاوه‌تر ڕاهێنانی باشت به زمانی كوردی كردبێت.ئه‌م كاره بۆ منیش زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام به یارمه‌تی خودای گه‌وره، توانیم وهریگهڕێمه سه‌ر زمانی هه‌ورامی".
شێوه‌زاری هه‌ورامی ته‌نیا شێوه‌زارێكه كه كاری زۆر كه‌می له‌سه‌ر كراوه. شێوه‌زارێك كه 500 ساڵ زمانی ئه‌ده‌بی كوردهواری بووه، ئێستا شتێكی گه‌وره‌ی لێ نه‌ماوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له بواری شیعردانییه.
ئه‌م لاوه وه‌رگێڕه سه‌باره‌ت به پێشوازی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی كه گوڵستانه له حوجره‌كاندا كه له زۆرینه‌ی ناوه‌نده ئایینییه‌كان وه‌ك وانه ده‌گوترێته‌وه، گوتی: "به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت نیوه‌ی مامۆستایانی ئایینی له هه‌ورامانا هێشتا چاویان به كتێبه‌كه نه‌كه‌وتووه. مامۆستایان ئه‌ڵێن خۆمان ده‌یزانین و پێویستێكمان به‌وه نییه كه كوڕێكی گه‌نجی عه‌وام پێمان پیشان بدات. به‌ڵام ئه‌مه پیشاندان نییه. ئه‌مه ڕاهێنان به زمانی كوردییه. ئه‌م به‌رهه‌مه له ژێر چاودێڕی سێ كه‌سی گه‌وره‌ی هه‌وراماندا ئه‌نجام دراوه و هه‌رچی من هه‌ڵه‌م كردبێت ئه‌وان ڕاستیان كردووه‌ته‌وه. لانی كه‌م ئێستا ده‌بێت له بواری ماناوه هه‌ڵه‌ی كه‌می تێدا بێت، یان هه‌ر نه‌یبێت. به‌داخه‌وه مامۆستاكانمان پێشوازی لێ ناكه‌ن. خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیشمان كه ئێتر باسی نه‌كه‌م باشتره.شایانه ئه‌مه‌ش باس بكه‌م كه ئه‌م به‌رهه‌مه جیا له ئێران، له هه‌ورامانی باشووری كوردستانیش ده‌ست ده‌كه‌وێت. یانی له كتێبخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و بیاره‌دا ده‌توانن ده‌ستی بخه‌ن".
هه‌وكه مارا په‌ی بهرهیما نۆبه نۆبه‌ی داخهكێت
زوو ژهنوو پشكۆڵهكهی ڕهمموووه تا ههیوانهكێم
ته‌ق ته‌قوو پاڵایهكاشا تا سه‌روو بانی ملۆ
بانه‌كه‌ی ناوا به خاك و بووڵه شانا نانهكێم
چن خوێڕی ڕۆچنی ماڕا، پڕاره و مێنێ لام
دانه دانه‌ی فڕ مدهوشا، تا كه مهڕیا شانهكێم
وڵ وڵا جه‌رگم، وهفادارا به‌ڵام هه‌ر تا ئه‌به‌د
نا كه مهوڕۆ، هێقما، پێسه‌و دڵوو تهیمانهكێم
تۆ وه‌شت بۆ نازهنینهم، ئه‌ر مرۆ "سه‌روه‌ش" به‌توون
تا نه‌بوو په‌ی په‌ی مه‌نۆ یاگێوه په‌ی پهیمانهكێم
سه‌رچاوه/هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.