Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:18

داوای ده‌رکردنی چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌موو شاره‌کان ده‌کرێت

چه‌كێكی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ده‌ستی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و هۆزه‌كانه‌وه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سوننه‌كان داوا ده‌كه‌ن كۆنتڕۆڵی ئه‌و چه‌كانه‌ بكرێت كه‌ به‌ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌یه‌و له‌هه‌موو شاره‌كانیش به‌دوور بخرێنه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئوسامه‌ نوجه‌یفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند: چه‌كێكی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ده‌ستی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان و هۆزه‌كانه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌و چه‌كانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت و له‌سه‌ربازگه‌یه‌ك كۆبكرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها نوجه‌یفی داوای كرد چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كانی عێراق دوور بخرێنه‌وه‌ و له‌ شوێنی ئه‌وان ئاسایشی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدڕاڵییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێن.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووش نوجه‌یفی گوتی: ده‌مانه‌وێ سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ سایه‌تییه‌كی په‌سندكراو بێت و له‌گه‌ڵ هه‌مووان بگونجێت.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.