جگه له بواره‌كه‌ی خۆیدا ، گۆرانیبێژی كورد " هه‌ڵوێست محه‌مه‌د " ئاماده‌كاری بۆ پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری له بواری نواندن ده‌كات و به‌م نزیكانه له فیلمێكی سینه‌ماییدا رۆڵی ئه‌كته‌ر ده‌بینێت .
ئه‌م هنهرمهنده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " فه‌یسبووك " ئه‌وه‌ی ئاشكرادوه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا فیلمێکی سینەمایی گۆرانی ئامێز بەرهەم دەهێنێت كه ره‌نگه گۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌كانی ته‌واو ببێت و له سینه‌ماكان نمایشبكرێت .
هه‌ڵوێست وتیشی ، فیلمەکە باس لە خۆشەویستی و ژیانی هونەرمەندێك دەکات و زیاتر لە پێنج گۆرانی تێدایە کە لەلایەن هونه‌رمه‌ند " زیاد ئەسعەد " ەوە دەنوسرێت و میلۆدی بۆ دادەنرێت ، فیلمەکە لەلایەن هونەرمەند " شوان عەتوف "ەوە کاری دەرهێنانی بۆ دەکرێت ، سیناریۆی فیلمەکە لە وڵاتی ئێران نوسراوە و کراوە بە کوردی، لە ناوەڕاستی مانگی نۆ فیلمه‌كه دەست به كاره‌كانى ده‌كات.
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆکلیپە ، به گۆڕ‌انى "باخه‌وان"، توانى ڕیكۆردى هونه‌رى له سه‌یركردنى ڤیدیۆكلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌رى هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆر دروست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.