هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " ئه‌حمه‌د سالار" دوای ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی ژیانی خۆی له ژێر ناوی " ئه‌و ساتانه‌ی ناسرێنه‌وه " به شێوه‌ی زنجیره بڵاوكرده‌وه ، له ئێستادا وه‌ك كتێب چاپی كردووه و له نزیكترین ماوه‌دا بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌حمه‌د سالار ئاشكرایده‌كات ، كتێبه‌كه‌ی له ژێر ناوی " رۆژان " چاپكردووه و له 600 لاپه‌ره پێكهاتووه وله نزیكترین كاتدا بڵاویده‌كاته‌وه ، وتیشی كتێبه‌كه‌ی باس له ژیان و بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهاته‌كانی كاتی گه‌نجی و پیری خۆی به خۆشی و ناخۆشییه‌كانیه‌وه ده‌كات .
سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵان " فه‌رهاد محه‌مه‌د " سه‌رپه‌رشتیكردنی چاپكردنی كتێبه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرتووه و له نزیكترین كاتدا له رێوڕه‌سمێكدا به واژووی خۆی و فه‌رهاد محه‌مه‌د بڵاوی ده‌كاته‌وه و پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی ده‌كات، هه‌ركه كتێبه‌كه ده‌خوێنییه‌وه له‌وه تێده‌گه‌یت كه ناوبراو زۆر به راشكاوانه هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی تێدا دركاندووه .
ئه‌حمه‌د سالار هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێكی ناسراوی كورده و یه‌كێكه له باشترین هكتهرهكانی كورد ، به‌شداری له چه‌ندان فیلم، دراما و شانۆگه‌ری كوردیدا كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.