ساڵانه له 21ی گه‌لاوێژدا له شاری سه‌قزی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌فته‌ی كولتووری شارۆمه‌ندی سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌فته‌ی كه‌لتوری سه‌قز كه "هه‌فته‌ی كه‌لتووری شارۆمه‌ندی سه‌قز" ناودێر كراوه، تیایدا به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری كار له‌سه‌ر كه‌لتوری كۆمه‌ڵگای كوردستان و كێشه و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرێت.
هه‌فته‌ی كولتووری له رۆژی ٢١ی گه‌لاوێژه‌وه له مه‌یدانی شاری سه‌قز ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه. ئاشناكردنی شارۆمه‌ندانی سه‌قزی به كولتووری كوردهواری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و مژاره، ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كولتوورییه .
له یه‌كێك له به‌شه‌كانی ئه‌و چالاكییه‌دا شانۆیه‌كی سه‌رشه‌قام له‌سه‌ر كۆڵبه‌رانی كوردستان به‌ڕێوه چوو و خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری ئه‌و شانۆگه‌رییه بوون .
شایانی باسه، سه‌قز یه‌كێك له‌و شارانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه له چه‌ند ساڵی ڕابڕدوودا له دونیای ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و كولتووری كوردی جێ په‌نجه‌ی دیاره و سه‌ره‌ڕای گوشارێكی زۆری داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی خۆی وه‌ك یه‌كێك له شاره زیندووه‌كانی ئێران ده‌رخات.
سه‌رچاوه.. AVA TODAY
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.