لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "كیونێت" به دروستی نازانین.
لە روونکردنەوەیەکدا، لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای کیونێت ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئه‌وه‌ی بۆ لێژنه‌كه‌مان ڕوون بویه‌وه كه كۆمپانیاكه هه‌ندێك له‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به زێڕ و وه‌رگرتنی ڕسومات و تهحایول له مامه‌ڵه‌كاندا، بۆیە به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به دروستی نازانین.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا داواش له كۆمپانیای ناوبراو دەکات، کە فه‌توای پێشویان کە ژماره (12/2017)ە، به‌كار نه‌هێنێت بۆ ڕاكێشانی هاوبه‌ش.
ده‌قی رونكردنهوهكه:-
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كانی كۆمپانیای Qnet .
دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌مان له به‌رواری 29/ ژی الحجه / 1438 به‌رامبه‌ر به 20/9/2017 به ژماره ( 12/2017 ) له هه‌شت لاپه‌ڕه‌دا فه‌توایه‌كی به مه‌رج و سنورداریدا به دروستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Qnet وه تیایدا به به جێبه‌جێ كردنی ( 17 ) مه‌رج و دارشته‌ی فیقهی ڕێگه‌پێدرا بوو كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو بكرێت.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بۆ لێژنه‌كه‌مان ڕوون بویه‌وه كه كۆمپانیاكه هه‌ندێك له‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به زێڕ و وه‌رگرتنی ڕسومات و تهحایول له مامه‌ڵه‌كاندا و نا به‌رامبه‌ر بونی نرخی كاڵاكان له ته‌ك نرخی بازاڕدا به شێوازێكی زۆر ترسناك كه نیشانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی تر هه‌یه له خودی مامه‌ڵه‌كاندا ، هه‌روه‌ها نه‌شاره‌زایی گه‌نجان له تێكڕای پڕۆسه‌كه و نا حاڵی بونیان له مافه‌كانیان كه له فه‌توا پێشوهكهماندا به دوور و درێژی ڕونكرابویهوه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی فه‌تواكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له لێژنهكهمانهوه ڕێگه‌ی پێ نه‌درا بوو .
وێرای هه‌ندێك ورده‌كاری تر كه سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له ناوه‌ڕۆكی فه‌تواكه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا كه له لایه‌ن زۆرێك له شاهێد حاڵهكانهوه له تێكڕای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاگادار كراینهتهوهو به‌دواداچونمان بۆ كردووه له به‌ر ئه‌مانه لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا:
1- هه‌ڵپه‌ساردنی فه‌توای پێشوترمان ژماره ( 12/2017) له 20/9/2017. .
2- له دوای ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به دروستی نازانین و داوایش له كۆمپانیای ناوبراو ده‌كه‌ین فه‌توای پێشومان ژماره (12/2017) به‌كار نه‌هێنێت بۆ ڕاكێشانی هاوبه‌ش . .
خوای گه‌وره هاوكاری راستگۆیانه ... وصلی الله تعالی علی سیدنا محمد واله وصحبه أجمعین .
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.