وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگهیاند: ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان پێویستی بە 80 ملیار دۆلارە.
سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەھۆی شەڕی چەند ساڵەی عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و قەیرانی ئابووری، حکومەتی بەغدا بەتەنھا توانای ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشی نییە، دەڵێت: ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان پێویستی بە 80 ملیار دۆلارە.
سەعد حەدیسی ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڵێنیداوە بەشێوەیەکی کارا و فراوان بەشداری لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بکات.
عێراق 80 ملیار دۆلار پێویستیهتی بۆ ئاوهدانکردنهوهی
بەھۆی شەڕی چەند ساڵەی عێراق لەگەڵ داعش
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.