ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ، له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوو ڕایده‌گه‌ێنێت ، ڕۆژانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و به‌ڕێزو خۆشه‌ویستانه،په‌یوه‌ندی ده‌کرێ و پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن که،ئایه پێش هاتنی جه‌ژن موچه‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌دراوه ده‌درێت.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له قسه‌و له‌سه‌ر خه‌ت بووین،هه‌موو ئاماده‌کاریه‌ک کرواوه‌و ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵ ده‌درێ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو موچه‌کانیان دابه‌شبکرێ.
ئومێد خۆشناو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و پۆلیس دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه وه‌ک چۆن به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ داخوازی و خواسته‌کانیان بووینه،به شانازیه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام ده‌بین وهه‌موومان قه‌رداری ئه‌وانین و ئه‌وان شانازی گه‌وره‌ی ئێمه‌ن.
بۆیه دڵنیابن له‌گه‌ڵتانین و ده‌نگ و ڕه‌نگ و نوێنه‌ری خواستی ئێوه‌ین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.