له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌و مه‌رجه یاساییانه هاوڵاتیان ده‌توانن مۆڵه‌تى شۆفێری به‌ده‌ست بێنن به‌م شێوه‌یه :
له‌به‌شی (سێ)ی یاسای ژماره (86)ی هاتوچۆی ساڵ ی (2004)دا، تایبه‌ته به‌بوونی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه داواده‌كرێت بۆ پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری.
له‌م به‌شه‌دا مۆڵه‌تی شۆفێری به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌یان تێدابێت: -
1 بۆ ماتۆڕسكیل ده‌بێت ته‌مه‌نی (16) ساڵی ته‌واوبێت.
2 بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی بارهه‌ڵگر یاخود گشتی ده‌بێت ته‌مه‌نی (20) ساڵ بێت.
3 بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كانی دیكه ده‌بێت ته‌مه‌نی (18) ساڵی ته‌واوكردبێت.
4 نابێت دادگا سزای دابێت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ.
5 ده‌بێت له‌ڕووی به‌ده‌نیه‌وه واته ته‌ندروستی پشتگیری كرابێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندكراوه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دایمه‌زراندوه.
6 ده‌بێت ده‌ربچێت له‌تاقیكردنه‌وه‌ی هونه‌ری لێخوڕینی ئۆتۆمبێل‌و یاساكانی هاتوچۆ، به‌گوێره‌ی جۆری مۆڵه‌ته‌كه كه مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانه، واته فێرخوازه‌كه مه‌به‌ستیه‌تی به‌ده‌ستی بهێنیت.
7 تایبه‌ته به‌و مه‌رجانه‌ی داواده‌كرێت بۆ پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ماوه‌ی كارپێكردنی مۆڵه‌تی شۆفێری پێنج ساڵه‌و دوای پێنج ساڵه‌كه ده‌بێت مۆڵه‌ته‌كه نوێ بكرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.