Erbil 7°C شەممە 16 تشرینی دووەم 06:52

که‌شتییه‌کی ئاسمانیی گه‌شتێکی مه‌ترسیداری به‌ره‌و خۆر ده‌ستپێکرد

ئه‌م كه‌شتییه‌ به‌ناوی یوجین پاركه‌ر كراوه‌
كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی گه‌شتێكی مه‌ترسیداری به‌ره‌و خۆر ده‌ستپێكرد
کوردستان TV
100%

رێكخراوی ناسا ئه‌مڕۆ به‌یانیی كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی به‌ره‌و خۆر ره‌وانه‌ كرد تا بچێته‌ ناو به‌رگه‌ هه‌وای خۆر و شێوازی كاركردن و هۆكاری هه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵسه‌نگێنێت و كۆمه‌ڵێك زانیاریی نوێ به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ بۆ ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌ویی گرینگن.

ئامانج له‌ ناردنی ئه‌و كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌ كه‌ ناوی پاركه‌ره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر رێژه‌ی شه‌پۆله‌كانی وزه‌ی خۆر و هه‌وره‌ها پێوانی گه‌رما و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكهاته‌كانی گازیی ئه‌ستێره‌كه‌یه‌، جیا له‌وه‌ش ئامانجیه‌تیی بزانێت هه‌موو ئه‌م ده‌رهاویشتانه‌ چۆن زیاد و كه‌م ده‌بن و هێزی بای سه‌ر ئه‌ستێره‌كه‌ش له‌ چی ئاستێكدایه‌.

تێچووی ئه‌و كه‌شتییه‌ ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاره‌ و قه‌ڵغانێكی پاراستنی له‌ به‌رامبه‌ر گه‌رمادا بۆ درووستكراوه‌ تا بتوانێ ریكۆردی كه‌مترین مه‌ودا له‌گه‌ڵ خۆر بكات به‌ هی خۆی و به‌مشێوه‌یه‌ بگاته‌ مه‌ودای 3.8 ملیۆن میلیی ئه‌ستێره‌كه‌.

زانایان ئه‌و قه‌ڵغانه‌یان به‌جۆرێك درووستكردووه‌ كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ بتوانێ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌رمای به‌تین و شه‌پۆله‌كانی خۆر پارێزراو و بێت و ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده‌ درێژ بێت كه‌ بتوانێ زانیاریی به‌سوود به‌ده‌ست بهێنێت. 

چونكه‌ ئه‌و گه‌رمایه‌ی پێشبینیی ده‌كرێت كه‌شتییه‌كه‌ له‌و مه‌ودایه‌دا هه‌ستی پێبكات 1400 پله‌ی سیلسی ده‌بێت، به‌ڵام سه‌نته‌ری كه‌شتییه‌كه‌ كه‌ به‌شی فه‌رمان و ئامێره‌ هه‌ستیاره‌كانی كۆنتڕۆڵی تێدایه‌ ته‌نیا تا 85 پله‌ی سیلیسی گه‌رم ده‌بێت.

ئه‌م كه‌شتییه‌ به‌ناوی یوجین پاركه‌ر كراوه‌ كه‌ ئێستا له‌ ژیاندایه‌ و ته‌مه‌نی 91 ساڵه‌. 

هۆكاری ئه‌و ناونانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ یوجین پاركه‌ر ساڵی 1958 بیرۆكه‌ی تۆفانه‌ خۆرییه‌كانی خسته‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.