به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى، به‌هۆی رووداوێكى ته‌قه‌كردن له شارى مانچستهرى به‌ریتانیا، 10 كه‌س برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و له ئێستادا مه‌ترسى له‌سه‌ر كه‌سیان نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 2:30 سه‌رله‌به‌یانى به كاتى گرینیج له شه‌قامى كلێرمونت له شارى مانچستهرى رووداوێكى ته‌قه‌كردن رووى دا‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه 10 كه‌س برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان دواى ته‌واوبوونی ئاهه‌نگێڕانى كه‌رنه‌ڤاڵى كاریبى كه كه‌سانێك له‌و شوێنه مابوونه‌وه هێرشێكى ته‌قه‌كردنه‌كه رووی داوه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانى.
دهێبى دوولى به‌رپرسێكى پۆلیسى مانچسته‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌و 10 كه‌سه‌ى برینداربوون گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و برینه‌كانیان سووكه و له ئێستادا مه‌ترسی له‌سه‌ریان نییه.
هه‌روه‌ها وتى پۆلیس به چڕى له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه و به‌وردى پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بزانرێت له كوێوه هێرشه‌كه روویداوه و كێ به‌رپرسه له‌و هێرشه مه‌ترسیداره.
دوولى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له ڕۆژانى داهاتوو پۆلیس و ئه‌فسه‌رى زیاتر به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه تا خه‌ڵكى ناوچه‌كه دڵنیا بن.
جێى ئاماژه‌یه گه‌ڕه‌كى (Moss Side) ساڵانى پێشوو زۆر به‌دناو بووه بۆ تاوانى توندوتیژى، له‌م ساڵانه‌ى دواییدا خه‌ڵكى و حكومه‌ت هه‌وڵى زۆریان داوه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و بهدناوهى كه لێینرابوو، دواى رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ هێشتا ڕوون نییه ئاخۆ ئه‌مڕۆ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخوود نا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.