Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:59

کۆمسیۆنی عێراق واده‌ی تانه‌دانی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یاند

سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت
کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق كاتى وه‌رگرتنى سكاڵاى دیارى كرد، كه‌ له‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی ئابی 2018 کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق که‌ له‌لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت رایگه‌یاند که‌ له‌سبه‌ینێوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌رده‌گیرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ دادوه‌ر له‌یس جه‌بر وته‌بێژى فه‌رمى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ده‌ستده‌كات به‌ وه‌رگرتنى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماری ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان كه‌ پێكهاتبوون له‌ دادوه‌رانی دادگاى فیدراڵى عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018 ئه‌نجامی کۆتایی ژماردنه‌وه‌ و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کانی ئه‌و سندوق و وێستگانه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ سکاڵایان له‌سه‌ر بوو له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.