Erbil 9°C پێنجشەممە 06 شوبات 23:09

کۆمسیۆن لەسەر دامەزراندن روونکردنەوە دەدات

بۆ ڕۆژی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 30/9/2018
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆن لە ڕوونکردنەوەیەکدا پێنج خاڵی لەبارەی چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە بڵاوکردووەتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارندن و راپرسی ھەرێم ڕایگەیاندووە، سەبارەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ ڕۆژی دەنگدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30/9/2018، و بۆ ئاسانکاری زیاتر ئەم خاڵانە دەخەینە بەردەستان:

1- ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنكەی دەنگدان و ناوی بنكەی دەنگدانی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان جیاوازی هەیە لەگەڵ تۆماری دەنگدەرانی عێراق. بۆیە لەكاتی پڕكردنەوەدا پێویستە ئەوەی كوردستان بنوسرێت نەك عێراق.
2- هەركەسێك گواستنەوەی كردووە پێویستە زانیاریەكانی بنكە نوێیەكە پێشكەش بكات نەك كۆنەكە.
3- پرۆسەكە بەردەوامە بەبێ گرفت هەتا 17/8/2018
4- بۆ ئەو كەسانەی كە پێشتر دڵنیان هەڵەیان كردووە، دەتوانن دووبارەی پێشكەشی بكەنەوە.
5-لەو لینكەی كە كۆمسیۆن دایناوە تەنها ژمارەی فۆرمەكەت بنوسە، لەبەشی خوارەوە زانیاریەكانی خۆت و خێزانەكەت بۆ دەهێنێت و دەتوانیت بەئاسانی زانیاریەكان وەرگریت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.