قوربانیانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌پای كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لە گوندێكی سەربە قەزای رواندز دروستبوو ، بەرپرسی بنکەی ئاسایشی ئاکۆیان راگەیاند: ئەو سێ کەسەی لە شەڕەکەدا کوژراون دوو برا و برازایێکن، ئێستاش بارودۆخەکە کۆنترۆڵکرایه‌و له‌ژێر ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كاندایه.
ئه‌مرۆ 9/8/2018 كاتژمێر دوانزه پۆلیسی ره‌واندز ئاگاداركراونه‌ته‌وه به بوونی برینداربوونی كه‌سێك به ناوی (ن ش ق) له دایك بووی 1981 پیشه پێشمه‌رگه له یه‌كه‌ی حه‌فتا دوای گه‌یشتنی تیمی پۆلیسی ره‌واندز بۆ نه‌خۆشخانه كه‌سی برینداری سه‌ره‌وه ناوی ئه‌م كه‌سانه‌ی داوه كه بوونه‌ته هۆی برینداركردنی، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا دواتر پۆلیس و ئاسایش رۆیشتن بۆ شوێنی رووداو گوندی گه‌ره‌وانی سه‌روو سه‌ر به قه‌زای ره‌واندز.
دیاربوو كێشه‌كه به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام كه‌میك كونتروڵ كرابوو دواتر به‌هۆی جوگرافیای شوێنه‌كه وه سه‌ختی ناوچه‌كه كێشه‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی كێشه‌كه كوژرواوێكی تر زیاد بوو به ناوی (ش ع ق) له دایك بووی 1981 پیشه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی رانیه ، هۆكاری ئه‌م كێشه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵێك به‌ر له ئێستا ئه‌م دوو بنه‌ماڵه به شه‌ر هاتبوون بۆیه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه ئه‌و كات كراوه‌ته‌وه له پۆلیسی ره‌واندزوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كوژراوی ئه‌مرۆ.
(ن ش ق) به‌ڵام به‌هۆی دیار نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جی بوونی ده‌ستگیر نه‌كرابوو ئه‌مرۆ له گوندی گه‌ره‌وان (ح. ع) خۆی كوره‌كانی (ب. و. ك) هه‌ڵسان به كوشتنی (ن ش ق) و (ش ع ق). وه دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ( ح ع) كوره‌كانی به‌ناوی (ب ح.) و (ك ح )ده‌ركردووه تاكو ئێستا كێشه‌كه له كۆنترۆڵدایه هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له شوێنی رووداوه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.