له ژێر ناوی " په‌روه‌رده بۆ هه‌مووان " نووسه‌ر و په‌روه‌رده‌كار " به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن " له‌م ماوه‌یه‌دا 6 همین كتێبی خۆی به چاپگه‌یاند .
كتێبی په‌روه‌رده بۆ هه‌مووان 29 ووتاری په‌روه‌رده‌یی هه‌مه لایه‌ن و ههمهجۆر له خۆ ده‌گرێت له دووتوێی 142 لاپه‌ڕه‌ییدا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مكی په‌روه‌رده خۆی له خۆیدا به به‌رفراوانی له دایك بووه ، بۆیه شیكردنه‌وه و راڤه‌كردن له سه‌ری پێویستی به فره ره‌هه‌ند و فره بیركردنه‌وه هه‌یه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ووتاره‌كانی نووسه‌ر هه‌مه‌لایه‌ن و هه‌مه جۆرن .
یه‌كێك له خه‌سله‌ته‌كانی كتێب ناونیشانییهتی كه پێویسته له‌گه‌ل ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه یهكبگرێته و ببێته جێگای سه‌رنجی خوێنه‌ر، ئه‌م كتێبه ئه‌و خه‌سله‌ته‌ی تێدا به‌دیده‌كرێت ، چونكه نووسه‌ر هه‌ولی داوه له‌م 29 ووتاره په‌روه‌رده‌ییه ، بابەتی هەمەچەشنی پەروەردەیی دەستنیشان بکات و بەزمانێکی جوان بۆچوون و قسەی خۆی لە هەموو بوارەکانی پەروەدە هەبێت، کە لە باخچەی منداڵانەوە ئاماژەی پێ کردوە تا دوایین قۆناغ، هەروەها هەوڵی داوە فەلسەفەی پەروەردە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکە لە هزرو بیرکردنەوەی قوتابی دروست بکات .
له كۆتاییدا نوسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه وتابی تاکە ئامانەتە پارێزراوەکەی ویژدانە زیندووەکەی مامۆستایە بەتایبەتی لەکاتی وانە ووتنەوەو تاقی کردنەوەکان تەنها نمرە نەبێتە تاکە پێوەر بۆ دەرچوونی قوتابی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.