Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:26

به‌هۆى نقوومبوونى که‌شتیه‌ک 9 کۆچبه‌رى عێراقى گیانیان سپارد

كه‌شتیه‌كه‌ 13 کەسى هه‌لگرتبوو كه‌ سەرجەمیان عێراقی بوون
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ 9/8/2018، له‌ ناوچه‌ ده‌ریاكانى قه‌زای كۆشئاداسی سه‌ربه‌ پارێزگای ئایدن كه‌شتیه‌كى كۆچبەران كه‌ 13 كه‌سى هه‌لگرتبوو نقۆم بوو، له‌ ئه‌نجامدا 9 كۆچبەر خنكان و 4ى دیكه‌ش ڕزگاركران.

ئاژانسی ئەنادۆڵى توركیا ،  بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ کاتژمێر 3:25 خۆله‌كى بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كانی قه‌زای كوشئاداسی سەر بە پارێزگای ئایدن لە وڵاتی تورکیا به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاوکەوتووەو به‌ هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه‌ كه‌وتنه‌ جوڵه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ڕه‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی نزیك له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كه‌ كران.

فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا به‌ ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ ، بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەرەکان، هه‌لیكۆپته‌رێك و فڕۆكه‌یه‌ك و دوو به‌له‌م و تیمێكی ژێرئاوگه‌ڕیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كردووه‌، له‌ ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كاندا، ته‌رمی 9 كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه‌، کە حەوتیان منداڵن و دوانی دیکەیان ژنن و چوار كه‌سیش رزگاركراون، سەرجەم کۆچبەرەکان ژماره‌یان 13 کەس بووه‌و سەرجەمیان عێراقین  و تەنها کۆچبەرێک سووری بووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.