پ : سالار نامیق - قه‌زای خه‌بات
تیمی ژێر ئاوی قەزای خەبات خنكانی دوو برای لە پرۆژەی ئاوی قه‌زاكه‌دا راگه‌یاند و تەرمی ههردووكیانیشی دەرهێنا.
تیمی ژێر ئاوی قەزای خەبات به كوردستان تیڤی ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئابی 2018، دوو برا بە ناوەکانی (عەبدولحەکیم لوقمان) و (وڵات لوقمان) کە دانیشتووی قەزای خەباتن لە پرۆژەی ئاوی خەباتدا خنکان.
تیمی ژێر ئاوی قەزاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمەکەیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، دوای 15 خولهك له‌گه‌ڕان به‌ژێر ئاوه‌كه‌دا توانیمان ته‌رمی خنكاوه‌كان بدۆزینه‌وه.
جێگای باسه ئه‌و دوو منداڵه به‌مه‌به‌ستی خۆ فێنكردنه‌وه‌ی له پله‌ی گه‌رما روویان له‌و شوێنه كردبوو، به‌هۆی نه‌شاره‌زاییان لهمهلهكردن تووشی خنكان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.