له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى ئاماری روداوه‌كانی هاتوچۆ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین و قه‌زای كۆیه به‌م شێوه‌یه‌ى ڕاگه‌یاند ....
له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دووڕوداو ڕویانداوه كهبونهتههۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتیوگیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیه‌كی دیكه.
هاوكات له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ دوو ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوه له‌ئه‌نجامیشدا چوارهاوڵاتی برینداربوونه.
له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری ڕابردوو له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین چوار ڕوداوی هاتوچۆ تۆمار كراون له‌ئه‌نجامیشدا پێنج هاولاتی بریندار بوونه.
له‌ڕووداوێكی تری هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای خورماڵ دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.
ڕووداوه‌كه كاتژمێر9:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو له‌نێوان دوو ماتۆرسكیلدا ڕوویداوه كه هه‌ر یه‌كێكیان جگه لهشۆفێرهكه سه‌رنشینێكی دیكه‌یان له‌گه‌ڵدا بووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.