Erbil 8°C پێنجشەممە 06 شوبات 18:16

فێنک کەرەوە بۆ 289 خێزانی کەرکووک دابین کرا

لە شاری هەولێر
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی چالاکییەک بە مەبەستی هاوکاریکردنی خێزانەکانی کەرکووک لە هەولێر بەڕێوەدەبەن و بەهۆی بەردەوامی وەرزی گەرماوە، فێنککەرەوە پێشکەشی خێزانە ئاوارەکان دەکەن.

 
 رێکەوتی  8 - 8 - 2018  لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەرزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی، فێنککەرەوە (موبەریدە) گەیەندرایە هیران ستی و لەوێدا پێشکەش بە ٢٨٩ خێزانی ئاوارەی کەرکووک کرا، کە ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بەردەوام، کۆمەک و هاوکاری دەگەیەنێتە کەسانی لێقەوماو و هەر لەسەرەتای ئاوارەبوونی بە هەزاران خەڵکی کەرکووک و دەوروبەری تیمەکانی دەزگا، جۆرەها پێداویستییان گەیاندە خەڵکەکە و لە رێگای میکانیزمێکەوە ناوی سەرجەم ئاوارەکان تۆمارکرا و لەرێگەی ئەو ئامارانەوە هاوکاری زیاتر گەیەندرایە خەڵکەکە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.