به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی وه‌رزی ساڵانه، سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2018/8/8 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ ساماڵ.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 41، سلێمانی 41، دهۆك 40، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 9ی ئابی 2018 له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 41، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركوك 42 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.