وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئیدانەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران دەکات و رایدهگهینێت" بڕیارەکە تاکلایەنەیە و هەر بڕیارێکی لەوشێوەیە دەبێت لەرێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند" بڕیارە تاکلایەنەکەی واشنتۆن لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر ئێران توشی بێهیوایی کردون و ئیدانەی دەکەن، هەروەها هەر بڕیارێکی لەوشێوەیە دەبێت لەرێگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بێت، بەتایبەت ئەگەر بڕیارەکە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندی وڵاتێکی دیکە هەبێت.
ئەو لێدوانەی رووسیا دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ سیشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەفەرمی سزاکانی سەر ئێران دەستی پێکردوە کە زۆرترین زیانی بۆ ئەو وڵاتە هەیە و لەمانگی تشرینی دووەم دەگاتە بەرزترین ئاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.