Erbil 10°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:19

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ: ئه‌گه‌ری ژیان له‌ مه‌ریخ پۆچه‌ڵ بوویه‌وه‌

مادده‌كانی سه‌ر مه‌ریخ بۆ درووستكردنی به‌رگه‌ هه‌وایه‌كی جێگیر گونجاو نییه‌
ئه‌گه‌ری ژیان له‌ مه‌ریخ پۆچه‌ڵ بوویه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك له‌ زانایان و توێژه‌رانی بواری گه‌ردوونناسیی باوه‌ڕیان وابوو كه‌ ده‌كرێ به‌ ده‌سكاریی كردنی به‌رگه‌ هه‌وای هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ ژیانی مرۆڤ درووست بكرێت، به‌ جۆرێك كه‌ پێویست به‌ ئامێر و پۆششی تایبه‌ت به‌ پاراستنی  جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ نه‌بێت.

به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه‌ مادده‌كانی سه‌ر مه‌ریخ ته‌نانه‌ت بۆ درووستكردنی به‌رگه‌ هه‌وایه‌كی جێگیری زۆر ناسكیش گونجاو نییه‌ و بۆیه‌ ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت رۆژێك بچین له‌سه‌ر مه‌ریخ ژیان به‌سه‌ر ببه‌ین.

 ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاویش له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ هه‌بێت، به‌خێرایی ده‌بێته‌ هه‌ڵم،واته‌ ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ 1000 جار وشكتر بێت له‌ وشكترین بیابانه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌ویی.

جیا له‌م فاكته‌رانه‌ سه‌رمای له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ توانای ژیان بۆ مرۆڤ ناهێڵێت، ئه‌ویش به‌تایبه‌تیی له‌ شه‌واندا. هه‌روه‌ها گه‌یشتنی به‌ردوامی تیشه‌كه‌ زیانداره‌كانی بۆشایی ئاسمان یه‌كێكی دیكه‌ له‌ فاكته‌ره‌ هه‌ره‌ مه‌ترسیداره‌كانن كه‌ توانای ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ كارێكی ئه‌سته‌م و نه‌كراو.

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت مرۆڤ بۆ درێژخایه‌ن له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ بمێنێته‌وه‌، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه‌ جیا له‌وه‌ی كه‌ به‌ به‌رده‌وامیی جلی تایبه‌ت بپۆشێت و شوێنی ژیانی پێشكه‌وتوو به‌ ئامێره‌ گونجاوه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر ببێت.

سه‌رچاوه‌ / مێهر نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.