Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:55

به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رما چوار کووره‌ی ئه‌تۆمی له‌ فه‌ڕه‌نسا داخران

سێ له‌ كوره‌كان وێستگه‌ی كاره‌بان
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمییه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌ فه‌ره‌نسای ناچار كردووه‌ به‌ داخستنی 4 كوره‌ی ئه‌تۆمی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی و تا پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی كۆمپانیای (ئی، دی،ئێف)ی فه‌ڕه‌نسی، رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمییه‌ی له‌ ئێستادا ئه‌وروپای گرتۆته‌وه‌ كاری 4 كووره‌ی ئه‌تۆمی راگرتووه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: سێ له‌ كوره‌كان وێستگه‌ی كاره‌بان.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئاوی هه‌ردوو رووباری رۆن و راین، كه‌ ئه‌و سێ وێستگه‌یه‌ ئاوی گه‌رمیان تێده‌ڕژێنن بۆ ساركردنه‌وه‌، ئه‌و كورانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی داخراون.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.