Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:40

به‌ڤیدیۆ.. سه‌رۆکى ڤه‌نزوێلا له‌ هه‌وڵێکى کووشتن رزگارى بوو

7 سه‌ربازى پاسه‌وانانى ئاسایش به‌ سووكى بریندار بوون
سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا له‌ هه‌وڵێكى كووشتن رزگارى بوو
کوردستان TV
100%

دوێنى ئێواره‌ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ له‌ كاتى ئه‌نجامدانى مه‌راسیمێكى سه‌ربازیدا له‌ شارى كاراكاسى پایته‌ختى ڤه‌نزوێلا له‌ رێگه‌ى بۆمب رێژكردنی فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ به‌سترابوو و فڕۆكه‌كه‌ له‌ نزیكى مادۆرۆ ته‌قێندرایه‌وه‌ و له‌ هه‌وڵێكى كووشتنى سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا، به‌ڵام مادۆرۆ له‌ هه‌وڵه‌كه‌ ڕزگارى بووه‌.

خورخى رودیغیز وه‌زیرى ڕاگه‌یاندنى ڤه‌نزوێلا دواى راگه‌یاندنه‌كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى وڵاته‌كه‌وه‌ وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى گواسته‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ى دژى سه‌رۆك نیكۆلاس مادۆرۆ بووه‌ و فرۆكه‌یه‌كی بۆمب رێژكراو له‌ نزیك ئه‌و شوینه‌ له‌ كاتى قسه‌ كردنیدا ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و چه‌ند بۆمبێكى دیكه‌ش له‌ ده‌وروبه‌رى مه‌یدانى نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ته‌قیووه‌نه‌ته‌وه‌.

به‌ پێى زانیارییه‌كانى ڕویته‌رز 7 سه‌ربازى پاسه‌وانانى ئاسایش به‌ سووكى بریندار بوون ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ن چاره‌سه‌ریان بو ده‌كرێت و نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا رزگارى بووه‌ و هیچ زیانێكى پێنه‌گه‌یشتووه‌.

سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و پیلانه‌ى كه‌ هه‌وڵێ كووشتنى منیاندابوو په‌یوه‌ندى به‌ كوله‌مبیه‌و و ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تى فلۆریدا ئاواره‌ى ڤه‌نزوێلاى لێ ده‌ژین و له‌ئیستادا تاوانبارێكى زۆر دةستگیركراون .

جێى ئاماژه‌یه‌ گرووپێكى بچووك به‌ ناوى " بزووتنه‌وه‌ى سه‌ربازى " كه‌ له‌سه‌ر تیشێرته‌كانیان نووسرابوو به‌رپرسیاریه‌تى خۆیان ده‌ربڕى بۆ هێرشه‌كه‌ له‌ زنجیره‌ییه‌كى په‌ستكردندا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

 

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.