Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:49

موقته‌دا سه‌در له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ سه‌رکرده‌یه‌کی ره‌وته‌که‌ی ده‌رکرد

به‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان
کوردستان TV
100%

به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ له‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌ ره‌وتی سه‌در ئاگاداری سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی كردۆته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ی نێو ره‌وته‌كه‌، به‌هۆی كاری بازرگانیكردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌ركراوه‌.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌داواكراو سادق عه‌لی تاڵب، ناسراو به‌ ئه‌بو جه‌عفه‌ر لوبنانی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ناوبراو ناوی ئۆرگانه‌كانی ره‌وتی سه‌دری بۆ كاری بازرگانیكردن به‌كارهێناوه‌، هاوكات خۆی به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ناساندووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه‌.

ktv

به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو كه‌ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كێك به‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان كاری بازرگانی بكات، ئه‌وا سڕ ده‌كرێت، یان له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ سكای پرێس

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.