Erbil 8°C شەممە 16 تشرینی دووەم 03:42

رووسیا پێشنیاری به‌ ئه‌مریکا کردووه‌ تا به‌یه‌که‌وه‌ سووریا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌

به‌پرسانی رووسیا له‌ رێگه‌ی تایبه‌تیی و نهێنیی په‌یوه‌ندییان به‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ باڵاكانی ئه‌مریكا كردووه‌
رووسیا پێشنیاری به‌ ئه‌مریكا كردووه‌ تا به‌یه‌كه‌وه‌ سووریا ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆیته‌رز له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پرسانی رووسیا له‌ رێگه‌ی تایبه‌تیی و نهێنیی خۆیانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ باڵاكانی ئه‌مریكا كردووه‌ و پێشنیاریان پێكردوون تا به‌یه‌كه‌وه‌ سووریا ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ و ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێننه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ له‌ رێگه‌ نامه‌كانی ناوخۆیی په‌نتاگۆنه‌وه‌ به‌ده‌ستكه‌وتووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ پێشنیاره‌كه‌ی رووسیا بۆ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا رۆژی 19 مانگی پێشوو له‌لایه‌ن ڤالیری گراسیمۆڤ سه‌رۆكی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سوپای رووسیاوه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ جۆزێف دانفۆرد سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا كراوه‌.

به‌ پێی نامه‌ ناوخۆییه‌كانی پنتاگۆن، تا ئێستا واشنتن پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌و پێشنیاره‌ نه‌كردووه‌ و ته‌نیا كاتێك پشتیوانیی له‌و پێشنیاره‌ ده‌كات كه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌كی دیپلۆماسیی بۆ كۆتاییهاتنی جه‌نگی حه‌وت ساڵه‌ی ناوخۆی سووریا بێته‌ ئاراوه‌.

هه‌ڵبه‌ت راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ پێشنیار و پلانی رووسیا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا ته‌نیا ئه‌و به‌شانه‌ی وڵاته‌كه‌ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانیدایه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.