تەلار و ڕامان كتێبێكی چاپكراوی نووسەر و هونەرمەند "یووسف عەبدولقادر"ە، لەدووتوێی 70 لاپەڕەی قەشەنگ و جواندا چاپ كراوە.
تەلار و ڕامان كتێبێكی زانستیە، نووسەر وەك پەروەردەكارێك هەوڵی داوە بەرنامەیەكی رۆژانە لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە(كاتی لەخەو هەڵسان) تاكو 9ی شەو(كاتی نووستن) بۆ منداڵ دابنێت.
شیعرەكانی نێو كتێبەكە بە هەردوو زمانی كوردی و ئینگلیزیی چاپكراون، هاوكات لەگەڵ شیعرەكان وێنەی پێویست دانراوە، كە وێنەكانیش لەلایەن هونەرمەندەوە دروست كراون.
نووسهری ئهم كتێبه " یوسف عهبدولقادر" روونیدهكاتهوه كه ، ئامانج لە پەروەردەی منداڵان ئەوەیە كە یارمەتی منداڵان بدەین، بۆ ئەوەی بە دروستی گەشە بكەن، بە جوانی پێ بگەن، بە باشی ڕەفتار و هەڵسوكەوت بكەن، هاوكات كەسێتیی بەهێز و بڕوا و متمانە بەخۆبوونیان لا دروست بكەن، بتوانن پشت بە توانا و بەهرەكانی خۆیان ببەستن، هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن، پابەندبن بە بەها جوانەكان و دووربكەونەوە لە شتە نەرێنییەكان.
ئهم نووسهره گلهیی له چاپخانەكانی كوردستان دهكات به هۆی ئهوهی هیچ گرنگییان نەداوە بە چاپكردنی كتێبی منداڵان، بگرە زۆربەیشیان هەر بەشێكیان نییە بەناوی كتێبی منداڵانەوە، ، ئەمە لە كاتێكدایە كە پێویستە منداڵ لە ماڵ و قوتابخانە فێری زۆر شت بكرێت كە بووەتە پێویستی لە ژیاندا وەكو: فێربوونی زمانێكی دیكە جگە لە زمانی دایك، كۆمپیوتەر، مۆسیقا، وێنەكێشان، كاری دەستی و وەرزش كردن.
زۆر پێویستە دایك و باوكان كتێبی " تەلار و ڕامان "بیخوینەوە، چونكە كورتكراوە و كۆكراوەی پەیامی دەیان كتێبی پەروەردەیی و دەروونی و كۆمەڵناسییە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.