ماڵپەری دیفنس بلاگى ڕووسی بڵاویكردەوە، كە وڵاتەكەی بەم نزیكانە (300) زرێپۆشی "بی ئێم پی 3"، كە تایبەتە بە هێزی وشكانی دەداتە عێراق.
ئەو زرێپۆشانە كە تایبەتە بەهێزی وشكانی ، ئێستا لە كۆگای سەربازی كورگان مش زاوودی ڕووسیا لە پارێزگای كورگان ئامادە دەكرێت.
ئەو ماڵپەڕە راشیگەیاندووە، كە عێراق داوای ژمارەیەك لەو زرێپۆشانەی كردووە كە بڕیار بووە لە ماوەی نێوان (2018 – 2022) لانیكەم (300) زرێپۆش ڕادەستی حكومەتی عێراق بكرێت.
زرێپۆشی (بی ئێم پی 3) یەكێك لە سەیرترین جۆرەكانی زرێپۆشەكانە لە نێوان تەواوی زرێپۆشە پێشكەوتووەكانەو لە بواری هێزی ئاگرو گەڕانەوە یەكێك لە باشترین زرێپۆشەكانە بۆ هێزی پیادە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.