Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:38

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ڕێگه‌ی زیادکردنی ئاشکراوه‌ به‌شێک له‌ که‌لوپه‌له‌کانی ده‌فرۆشێت

تاوه‌كو هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ داواكارییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن
کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه‌ نیازی فرۆشتنی به‌شێك له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ به‌كاریان ناهێنێت.

تۆڕی هه‌واڵی BBC به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، زیادكردنه‌ ئاشكراكه‌ له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ فرۆشتن خراونه‌ته‌ڕوو چه‌ندین كه‌لوپه‌ل له‌ خۆده‌گرێت له‌وانه‌ گسكی كاره‌بایی و ئۆتۆمبێلی مۆدێل كون و هه‌زارو ٢٠٠ رۆڵه‌ی كیلنیكس.

BBC راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ به‌ فرۆشتنی كه‌لوپه‌له‌ زیاده‌كانی له‌دوای گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان بۆ باڵه‌خانه‌ی نوێ له‌ ناوچه‌ی فۆكس هۆڵ له‌ له‌نده‌ن پایته‌ختی به‌ریتانیا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری كڕینی كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌یه‌ تاوه‌كو هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش به‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ له‌نده‌ن بكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.