Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:50

پشووی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌نرا

رۆژی هه‌ینی پلانی جێبه‌جێكردنی ١٠٠ رۆژه‌ بۆ هاووڵاتیان ده‌خرێته‌ روو
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا پشووی جه‌ژنی قوربانی راگه‌یاند، كه‌ بریتی ده‌بێت له‌ 9 رۆژو رۆژی هه‌ینیش سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان پلانی جێبه‌جێكردنی ١٠٠ رۆژه‌ بۆ هاووڵاتیان ده‌خاته‌ روو.

ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌ت بۆ راگه‌یاندكاران دوا و له‌باره‌ی رۆژه‌ڤی كۆبوونه‌وه‌كان رایگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان پلانی جێبه‌جێكردنی ١٠٠ رۆژه‌ بۆ هاووڵاتیان ده‌خاته‌ روو

له‌باره‌ی ئاسایشی وڵاته‌كه‌شی گوتی: دژی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌ خاكی سووریاوه‌، خه‌باتی كاریگه‌رمان به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی یه‌كه‌كانی ئاسایشمان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ ئه‌ركه‌كانیاندا.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سزادانی توركیا گوتی: چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ ئه‌م گرژییه‌ كاریگه‌ری له‌ پلانی منبج نه‌كات و هه‌نگاوه‌كمان به‌و ئاراسته‌یه‌ نه‌بینیوه‌. پرۆژه‌ یاسایی منبج وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌و پرۆژه‌ كات و ئه‌ركه‌كانی دیاریكراوه‌، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا گوتیشی: پشووی جه‌ژنی قوربان ٩ رۆژ ده‌بێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.