بەپێی هەواڵێكی شەفەق نیوز سیاسەتمەدارێكی عیراقی ناودار رایگەیاند كە ئەمریكا چەند لایەنێكی سیاسی عێراقی گرنگی ئاگادار كردۆتەوە كە تاكە بژاردەی ئەمریكا بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عبادیە بێ ئەوەی سەیری قەبارەی ئەو كوتلەیە بكات یاخود كێ هاوپەیمانیەتی لە پارتە سیاسییەكان .
سەرچاوەكە كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بێت لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە كە هەندێ نامەی ئەمریكا بۆمبڕێژكراو بووە و زمانی زبری تیا بەكار هێنراوە و تیایدا هاتووە كە هەر لایەنێك سووربوونی خۆی بنوێنێت لە سەر كاندیدبوونی كەسانی دیكە ئەوا لای ئەمریكا جێگەی قبول كردن نیە و دەكەوێتە ژێر سزای ئەمریكا ئینجا ئەولایەنە هێزێكی سیاسی یان كەسێك بێت .
بەپێی سەرچاوەكە ئەو مەسەلەیە پەیوەندی بە ناكۆكیەكانی ئێران و ئەمریكا هەیە . لە ساڵی 2003 وە ئەمریكا راو سەرنجی ئێرانی وەردەگرت بۆ دانانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵام ئەمجارە دەیەوێت تاكڕەوانە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستنیشان بكەن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.