به‌پێى هه‌واڵێكى ( TODAY USA ) دوێنێ دووشه‌مه 30ى ته‌مموزى 2018، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌یى خۆى بۆ سازكردنى هه‌ر گۆبوونهوهیهك له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران نیشاندا.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: به‌دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئێران حه‌سه‌ن رۆحانى كۆده‌بمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕ‌ازى بێت.
هه‌روه‌ها وتى: به‌بێ هیچ مه‌رجێكى پێشوه‌خته نابێت ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ جۆزیبى كۆنتى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا كه له كۆشكى سپى رێكخرابوو، له وه‌ڵامى پرسیاریك ئاخۆ ئاماده‌یه دیدار له‌گه‌ڵ رۆحانى سازبكات؟
تره‌مپ ئاماده‌یی خۆى ده‌ربریبوو بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئێران به‌مه‌به‌ستى ڕێككه‌وتنێكى ئه‌تۆمى نوێ، به‌ڵام تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه دابوو ڕێككه‌وتنێك باشتر بێت له به‌فیڕۆ دانى كاغه‌ز هه‌روه‌ك ڕێككه‌وتنه پێشووه.
جێى ئاماژه‌یه تره‌مپ ئه‌م ساڵ كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ڕێككه‌وتنه ئهتومیكهى ساڵى 2015ى نێوان ئێران و وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند كه له كاتى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا واژوو كرابوو و هه‌روه‌ها تره‌مپ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى به ڕێككه‌وتنێكى لاواز و كات به‌سه‌ربردن ناهبرد و دواى كشانه‌وه‌ى له ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ره‌شه له نێوان هه‌ردوو وڵات رووى داوه و ئه‌مریكا چه‌ند سزاییهكى ئابوورى سه‌پاند به‌سه‌ر ئێران.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.