لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ، بەهۆی پێشێلكردنی خەرجیەكان وڵاتی چین سزای هەزارەها بەرپرسی حكومی داوە ، ئەو هەڵمەتەش لە لایەن چی جین بینگ سەرۆكی چین سەرپەرشتی دەكرێت .
دەزگا راگەیاندنەكانی ئەو وڵاتە لە سەر زاری ئەو دەستەیەی كە بەرپرسە لە نەهێشتنی گەندەڵی بڵاویكردەوە كە حكومەتی چین 36 هەزارو 618 بەرپرسی سزا داوە كە یەكێك لەو بەرپرسانە لە سەر ئاستی وەزیر بووە .
بەپێی ئاژانسی هەواڵی چینی نوێ (شینخوا ) زۆربەی ئەو كارە نایاساییانەی ئەنجام دراون ، پێدانی پاداشت بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی و ئاڵوگۆڕی دیاری و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلەكانی دەوڵەت بووە .
شایانی باسە ساڵی 2012 چین 8 خاڵی دیاریكرد بۆ چاككردنی هەڵسوكەوتی فەرمانبەران بۆ ئەوەی ئاگاداری خەرجیەكانی دەوڵەت بن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.