Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:24

 نوسه‌ر "هه‌ژار فه‌قێ سڵێمان" کتێبێکی نوێی  بڵاوکرده‌وه‌

له‌ دوتوێی 321 لاپه‌ڕه‌دا له‌ چاپخانه‌ی كارۆ چاپی كردووه‌.
کوردستان TV
100%

له‌م ڕۆژتنه‌ی ڕابردوودا كتێبی "سێبه‌ری مانا" له‌ نووسینی هه‌ژار فه‌قێ سڵێمان بڵاوكرایه‌وه‌. كتێبه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك وتار و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر شیعر چیرۆك و و ئه‌زموونی نووسینی چه‌ند شاعیرێك و نووسه‌ر له‌نێوان ساڵانی 2008-2018 نووسیوویه‌تی و له‌ دوتوێی 321 لاپه‌ڕه‌دا له‌ چاپخانه‌ی كارۆ چاپی كردووه‌.

نووسه‌ر له‌ پیشه‌كی كتێبه‌كه‌دا كتێبه‌كه‌ی له‌ بیست وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی پێكهاتووه‌ و كار له‌سه‌ر چه‌ند و ده‌ق و ده‌نگێكی دیاری نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردی كراوه‌ له‌ باباتاهیری هه‌مه‌دانیی و نالی و مه‌حوی و وه‌فاییه‌وه‌ تا هێمن و شێكۆبێكه‌س و ئارام كاكه‌ی فه‌لاح و چه‌ند شاعیر و چیرۆكنووسێكی دیكه‌. نووسه‌ر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ جۆری كاركردنه‌كانیش جیاوازن و زۆرجار سروشتی ده‌قه‌كان ئه‌وه‌یان ویستووه‌ كه‌ به‌و میتۆده‌ كاریان له‌سه‌ر بكرێت، یانیش په‌یوه‌ندی به‌ چه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ر ده‌قه‌كان.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.