Erbil 10°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:26

له‌ هیندستان 4 ملیۆن که‌س له‌ مافی شارۆمه‌ندیی بێبه‌شکران

19 ملیۆن كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ئه‌م ویلایه‌ته‌ وه‌ك شارۆمه‌ند تۆمار كرابوو
کوردستان TV
100%

ناوی 4 ملیۆن كه‌س له‌ ویلایه‌تی ئاسامی هیندستان وه‌ك شارۆمه‌ند له‌ تۆماره‌كانی حكومه‌تدا نه‌نووسراوه‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فه‌رمانگه‌ی باری شارستانیی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ 32 ملیۆن دانیشتووی ویلایه‌تی ئاسام ته‌نیا ناوی 28 ملیۆن كه‌س له‌ تۆماره‌كاندا نووسراوه‌ و ناوی 4 ملیۆنه‌كه‌ی دیكه‌یان به‌ ئه‌نقه‌ست تۆمار نه‌كردووه‌.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵی 2017 ته‌نیا ناوی 19 ملیۆن كه‌س له‌ هاوڵاتییانی ئه‌م ویلایه‌ته‌ وه‌ك شارۆمه‌ند تۆمار كرابوو.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ چه‌ندین ده‌یه‌ ده‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ر له‌ به‌نگلادیشه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ هیندستان و له‌ ویلایه‌تی ئاسام ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌و ویلایه‌ته‌ ده‌ژیین، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پێش رێكه‌وتی 24ـی مارسی 1971 داوای مافی هاوڵاتیبوونیان له‌ حكومه‌تی هیندستان نه‌كردووه‌ و نزیكه‌ی چوار ده‌یه‌ ده‌بێت به‌بێ هیچ پێناسه‌یه‌كی یاسایی له‌م وڵاته‌ ده‌ژین، پێده‌چێ حكومه‌تی هیندستانیش هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ناوی ئه‌و 4 ملیۆن كه‌سه‌ی له‌ تۆماره‌ فه‌رمییه‌كانی خۆیدا نه‌نووسیبێت.

وڵاتی به‌نگلادیش ساڵی 1971 وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ پاكستان جیابوویه‌وه‌ و ئه‌م سه‌ربۆخۆییه‌ش له‌سه‌ر هاوڵاتییانی  وڵاته‌ نوێیه‌كه‌ زۆر گران ته‌واو بوو، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وكات ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی به‌نگلادیشی نوێ كۆچیان كرد بۆ هیندستان.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.