دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر بێت و حزبی دیموكراته‌كان ده‌نگ نه‌ده‌ن به پلانه‌كانی ئه‌و سه‌باره‌ت به پێشگیریی له هاتنی كۆچبه‌ران و به‌تایبه‌تیش درووستكردنی دیواری سنووریی، ئه‌وا كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
ترامپ له‌مباره‌یه‌وه له تویتێكدا نووسیویه‌تیی: ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان ده‌نگمان پێنه‌ده‌ن بۆ درووستكردنی دیواری سنووریی به مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی ئاسایشی سنووره‌كانمان، ئه‌وا منیش كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵده‌په‌سێرم.
ترامپ له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه كه ئه‌مریكا ده‌بێ خۆی له پێدانی مافی هاوڵاتییبوون له رێگه‌ی " لۆتۆ " رزگار بكات و ته‌نیا له رێگه‌ی شایسته‌یی مرۆڤه‌كانه‌وه مافی هاوڵاتییبوون بدات، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت كه‌سانی به‌توانا و لێهاتوو بێنه وڵاته‌كه‌مان.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.